مێسی و هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌می جیهانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێ “فیفا” نوێترین پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی راگه‌یاند و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه.
پۆلینه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌رجه‌نتین پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می جیهان كرد، فه‌ره‌نسا و به‌رازیلیش له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌مدان، هه‌روه‌ها ئینگلته‌را، به‌لجیكا، كرواتیا و هۆڵه‌ندا له پله‌كانی چواره‌م تا حه‌وته‌م دێن.
هه‌ر له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا پۆرتوگال له پله‌ی هه‌شته‌مه و ئیتالیا نۆیه‌مه، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاش له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش لای خۆیه‌وه له پله‌ی 69ـیه و به‌راورد به پۆلینی مانگی رابردوو یه‌ك پله چووه‌ته سه‌ره‌وه.