مێسی تووشی پێکان بوو. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی و ئه‌لبا تووشی پێكان بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریی شه‌وی رابردووی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆرنتۆ له خولی ئه‌مریكا، یارییه‌كی به‌خێر نه‌بوو بۆ یانه‌كه‌ی دێڤێد بێكهام، له گێمی یه‌كه‌مدا لیۆنێل مێسی و خۆردی ئه‌لبا له ماوه‌ی كه‌متر له پێنج خوله‌كدا تووشی پێكان بوون.
ئینته‌ر مه‌یامی یارییه‌كه‌ی به 4-0 گۆڵ برده‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان مێسی و ئه‌لبا له یاریی داهاتووی تیپه‌كه‌یان به‌شداریی ناكه‌ن، كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئۆرلاندۆ یاریی ده‌كه‌ن.
ئه‌لبا له خوله‌كی 34 و مێسی له خوله‌كی 37 تووشی پێكان بوون و له یاریگه چوونه ده‌ره‌وه.
هێشتا دیاری نه‌كراوه مێسی بۆ چه‌ند رۆژ داده‌بڕێت، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیاریی میدیای ئه‌مریكا، دابڕانی مێسی زۆر نابێت و زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه‌ی.