ناحیەی رزگاری دەبێتە خاوەن دارستانی دەستکرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ناحیەی رزگاری گەرمیان دارستانێکی دەستکرد لەسەر رووبەری 40 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و شارەوانیش دەڵێت، بە هەزاران دار و گوڵی تێدا دەڕوێنن.

دارستانەکە دەکەوێتە نێوان گەڕەکی خۆرنەوەزان و شاکەل.

یاسین حەمە ئەمین چاودێری باخچەکان لە شارەوانی رزگاری بە 964ـی وت، “لە ھەفتەکانی داھاتووەوە دەستدەکەین بە چاندنی نەمام، زیاتر لە 40 ھەزار نەمام و گوڵ ئامادەیە بۆ چاندن، لەم قۆناغەدا دەیکەین بە دارستان لە داھاتودا لەوانەیە بیکەن بە پارکێکی گشتی”.

دارستانەکە کێشەی ئاوی هەبووە، “بەڵام رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بە تێچووی خۆیان بیرێک بۆ دارستانەکە لێدەدەن”.

ناحیەی ڕزگاری ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 65 ھەزار کەسە، رێژەی سەوزایی لە ناحییەکە لە 8%ـی تێپەڕاندووە.

شارەوانیی رزگاری ناحیەکە سەوز دەکات و ئاژەڵەکانیش دەی...

شارەوانیی رزگاری ناحیەکە سەوز دەکات و ئاژەڵەکانیش دەیخۆن

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد