لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا - گرافیک: 964
یەکشەممە ئەنجامى زانکۆلاین رادەگەیەندرێت
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژه بهوه دهكات، رۆژى یەکشەمەی داهاتوو 24.9.2023 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوازدەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023- 2024) رادەگەیەندرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێت، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان لە 1.10.2023 پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان دهستپێدهكات، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندن.