ئەلیخاندرۆ بالدی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستەکەی یه‌ك ملیار یۆرۆیه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، كه شه‌وی رابردوو بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به 5-0 گۆڵ به‌سه‌ر یانه‌ی ئینتوێربی به‌لجیكی له چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گرێبه‌ستی یاریزانی یانه‌كه‌ی “ئه‌لیخاندرۆ بالدی” تا 2028 نوێكرده‌وه، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆیه.
یانه‌كه رایگه‌یاند سبه‌ی پێنجشه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا گرێبه‌ستی نوێی یاریزانه‌كه واژۆ ده‌كرێت.
بالدی ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له باڵی چه‌پ یاریی ده‌كات، به‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌وه توانیویه‌تی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی بگرێت.