قومارچییەک دەستگیر کرا

964+

هێرۆ مەولودی

ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی یاریکردنی قومار بە شێوەی ئۆنلاین لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کردووە .

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون، کەسێکی بە رەگەز عەرەب دانیشتووی شاری هەولێریان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارە بە یاریکردنی قومار لە جۆرەکانی دومبەڵە، بەنکۆ و پۆکەر .”
بەرێوبەرایەی ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە ،سەرجەم کەلوپەلەکانیشی دەستی بەسەردا گیراوە و دۆسییەی یاسایی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا دەکرێت.

ئەنجومەنی ئاسایش زانیاری لە بارەی ئەنجامدەری تەقینەوە...

ئەنجومەنی ئاسایش زانیاری لە بارەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە