لە زاخۆ تاقیگەیەک بۆ شرۆڤەکردنی دەنگ کرایەوە

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ تاقیگەیەک بۆ شرۆڤەکردنی دەنگی مرۆڤ کرایەوە، ئەوان دەتوانن بە ئامێرە تایبەتەکان، دەنگ شرۆڤە بکەن و پشکنین بۆ جۆری دەنگ بکەن.

ئەمرۆ چوارشەممە 20.9.2023، لە کۆلێژی زانستە مرۆییەکانی زانکۆی زاخۆ ستۆدیۆیەکی تاقیگەیەکی بۆ ئەو مەبەستە کرایەوە.

د. سەلوا فەریق، سەرپەرشتی تاقیگەکە بە 964ی وت، “ئەمە یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی لەمجۆرە دەنرێت، کە دەتوانین دەنگی باب و باپیرانمان وەکو خەزێنەیەک هەڵبگرین و سودی لێ وەرگرین”.

داشكان بۆ پاره‌ی مانه‌وه‌ له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان...

داشكان بۆ پاره‌ی مانه‌وه‌ له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی دهۆك و زاخۆ ده‌كرێت

بەوتەی ئەو سەرپەرشتیارە بێت، لە رێگەی پشکنینی دەنگ دەتوانن بە هاوکاری دەرونناسان و تایبەتمەندەکانی فیزیا چارەسەری ئەو کەسانە بکەن کە کێشەی دەنگ و قسەکردنیان هەیە، ئەویش دوای پشکنینە تەندروستییەکان.

سەرپەرشتیاری تاقیگەکە ئەوەشی وت، “لە هەنگاوەکانی دواتر دەتوانین داهێنانی باشتر بکەین و ئەم پڕۆژەیە زیاتر پێشبخەین، یا ئەو رادەیەی دادگا سودێکی زۆر لەم پرۆژەیە وەربگرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی تۆمەتبار و ئەوانەی لەرێگەی تەکنولوجیا تاوان ئەنجامدەدەن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا