بەشەخۆراکی مانگی هەشت دابەش دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
لە ئەمڕۆوە بەشەخۆراکی مانگی هەشت بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت و دەدرێت بە هاوڵاتیان.
مادەکان بریتین لە؛ برنج، دۆشاوی تەماتە، شەکر، رۆنی شل، نیسک یان فاسۆلیا، لەتکەنۆک و ئارد.
ئەمرۆ چوارشەممە 20.9.2023، شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “هەفتەیەک بوو مادەکان گەیشتبوونە کۆگاکان، بەڵام دوێنێ سێشەممە بەغدا پێی وتوون دابەشی بکەن و ئەوانیش ئەمڕۆ دەستیان پێکردووە”.
وتیشی، “دابەشکردنی خۆراک بەردەوام دەبێت و راستەوخۆ دوای مانگی هەشت بەشەخۆراکی مانگی نۆ دابەش دەکرێت”.