دیمەنی نەعامە دەست بەسەرداگیراوەکان _ وێنە:964
حەوت کەس بە 62 نەعامەوە دەستگیرکران
964+
ئەحمەد مستەفا
لە باشوری دهۆک، حەوت هاوڵاتی ویستیان 62 نەعامە بە قاچاغ بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام هەرزوو دەستگیرکران.
ئەو هاوڵاتیانە سەرجەمیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، پێش ئەوەی بە مرازی کارەکەیان بگەن، مەفرەزەیەکی فەوجی 2، لە لیوای یەکی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور سەرجەمیانی دەستگیرکردووە.
ئەمرۆ چوارشەممە 20.9.2023، کاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە 964ی وت، “دەستگیرکراوەکان، سەرجەمیان بێ ناسنامە بوون و ویستوویانە بۆشایی ئەمنی بقۆزنەوە، بەڵام مەفرەزە گەڕۆکەکان دەستگیریان کردوون”.
ئەوەشی وت، “سەرجەم دەستگیرکراوەکان و نەعامەکان ئاڕاستەی دەزگا ئەمنییە خۆجییەکان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە”.