جەوییە نەیتوانی بەربەستی سپاهان ببڕێت. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جه‌وییه له هه‌ولێر نه‌یتوانی له سپاهان بباته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی یه‌كه‌می له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له تۆپی پێ، یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی، له هه‌ولێر لەگەڵ یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی یەکسان بوو.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ ئێواره “دووشه‌ممه 18.9.2023” له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا جه‌وییه به 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ سپاهان یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كه‌دا جه‌وییه سه‌ره‌تا به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام سپاهان دوو گۆڵی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كه‌كانی كۆتاییدا عه‌لی جاسم گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆمار كرد.
گۆڵه‌كانی جه‌وییه عه‌لی جاسم له خوله‌كی 26 و 88 تۆماركران، هه‌روه‌ها محه‌مه‌د قوربانی دوو گۆڵه‌كه‌ی سپاهانی له خوله‌كه‌كانی 30 و 67 تۆمار كرد.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بوو، كه یانه‌كانی ئیتیحادی سعودی و ئه‌جمه‌كی ئۆزبه‌كی له‌خۆده‌گرێت، كه ئیتحیاد به 3-0 یاریی ئه‌مڕۆی له ئه‌جمه‌ك برده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار سیستمی ڤار له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری خرایه‌كار.