وانەبێژانی چەمچەماڵ بەردەوامن لەسەر بایکۆت

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

بۆ رۆژی دووەم لەسەر یەک بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بینای پەروەردەی چەمچەماڵ گردبونەوە، باس لەوەدەکەن تاوەکو داواکاریەکانیان جێبەجێنەکرێت ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەکەن، وەک خۆیان دەڵێن، بەشێکیان زیاد لە 10 ساڵە مامۆستای وانەبێژن.

مامۆستایانی وانەبێژ بەشێکی تر لە گلەیی و نارەزایەتییەکانیان ئەوەیە کە بەشێکیان لە گوندەکان وانە دەڵێنەوە و بەشێک لەو موچە کەمەی وەریدەگرن دەیدەن بە کرێی هاتوچۆیان.

عەبدوڵا حەمە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “ئێمە لەسەر بایکۆتی ئەو مامۆستایانە کەسمان سزانەداوە و هیچ کەسێکیش سزانادەین”.

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ئەوەشی وت، زۆر پێویستە تەواوی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بکرێت و بکرێن بەهەمیشەیی، چونکە بەشێکی ئەرکی قوتابخانەکان لەسەر ئەستۆی ئەوانە.

لەسنوری پەروەردەی چەمچەماڵ هەزار و 59 مامۆستای وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وانەبێژان لە هەڵەبجەوە تا چەمچەماڵ گردبوونەوە

وانەبێژان لە هەڵەبجەوە تا چەمچەماڵ گردبوونەوە