سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و لیژنەی تایبەتمەند بۆ گەڕەکی راپەڕین.وێنە.ئیدارەی سۆران
پرۆژەکەی لەکاتی خۆی تەواو نەکردووە
بۆ یەکەم جار لە سۆران کۆمپانیایەک خرایە لیستی رەشەوە
964+
توانا نەقی
بۆ یەکەم جار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی خەمتەرخەمی و تەواونەکردنی پرۆژەیەک لە کاتی خۆیدا کۆماپنیایەک خرایە لیستی رەشەوە.
کۆمپانیاکە لەلایەن لیژنەیەکەوە کە لە ئیدارەکە دروستکراوە چاودێری کراون لە رووی کوالێتی کارەکانیانەوە و خێراییان کە بۆ کۆماپانیاکانی دیکەش هەمان کار دەکەن، دەرکەوتووە ئەو کۆمپانیا بە باشی کارەکانی نەکردووە بۆیە سزا دراوە.
سزای کۆمپانیەکە ئەوە بووە کە بۆ ماوەی دووساڵ بلاک لیست دەبێت و بۆی نییە هیچ پرۆژەیەک وەربگرێت لە سنووری ئیدارەی سۆران.
هەژار حەکیم، وتەبێژی ئیدارەی سۆران بە 964ـی وت، لیژنەکەیان سەرجەم پرۆژەکان دەگەڕێن و لە کوالێتی دەکۆڵنەوە، ئیستا بۆ یەکەم جار کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەیەکی رێگاوبانیان لە گەڕەکی راپەڕین لە سەنتەری قەزای سۆران سزاداوە.
وتیشی، ئەو کۆمپانیایە بە هۆکاری پابەند نەبوون بە کوالێتی و پابەند نەبوون بە کاتی تەواوکردنی پرۆژەکە سزا دراوە و بەکەم تەرخەم دراوە لە قەڵەم.
پرۆژەکە بە گوژمەی 199 ملیۆن و 425 هەزار دینار چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە ماوەی پرۆژەکەش 100 رۆژی تەقریبی بووە لە 6.11.2022 دەستپێکراوە و دەبوو لە 17.9.2023 تەواو بووایە بەڵام بەس کرپستۆن کراوە و هێشتا چەوڕێژیش نەکراوە و پرۆژەکە زۆری ماوە، وتەبێژی ئیدارەی سۆران وای وت.
964 دەزانێت، لە سنووری هەر شەش قەزاکەی ئیدارەی سۆران کۆمەڵێک کۆمپانیا کەمتەرخەمییان لە پرۆژەکاندا کردووە هەموویان بەسەردەکرێنەوە.