چۆمان و حاجی ئۆمەران بە تەواوی بوونە خاوەنی کارەبای نیشتیمانی

964+

توانا نەقی

پرۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بە چۆمان و حاجی ئۆمەران بە تەواوەتی جێبەجێ کرا و دانیشتوانی ناوچەکە لە کارەبای نیشتمانی سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پرۆژەکە ماوەیەکی زۆرە کاری تیادا دەکرێت و ئێستا بە تەواوەتی جێبەجێکرا.

دەشڵێت، پرۆژەکە پێکهاتووە لە هێڵی 132 کەیڤی سۆران – چۆمان بە درێژایی 45 کیلۆمەتر، هەروەها هێڵی 33 کەی ڤی چۆمان – حاجی ئۆمەران بە درێژایی 20 کیۆمەتر.

هەرلە پرۆژەکەدا دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی 132/33 کەی ڤی بە قەبارەی 45 mega volt amp لە چۆمان و وێستگەی 33/11 کەی ڤی بە قەبارەی 25 MVA لە حاجی ئۆمەران تەواوکراوە.

دوای 32 ساڵ بەسەر راپەڕینی بەهاری 1991، حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی گەیاندە ناحیەی حاجی ئۆمەران.

لەم ماوەیەدا، دانیشتووانی حاجی ئۆمەران پشتیان بە کارەبای ئێرانی بەستووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەکەی داوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، دوایین كرێى مانگانه‌ى كاره‌بای حاجی ئۆمه‌ران 300 ملیۆن دینار بووه‌ کە حکومەتی هەرێم بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی داوە.

دوای 32 ساڵ حاجی ئۆمەران پشت له‌ ئێران دەکات

دوای 32 ساڵ حاجی ئۆمەران پشت له‌ ئێران دەکات