لە رێگای کەرکوک – بەغدا کەسێک گیانی لەدەست دا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا روویدا و کەسێک گیانی لەدەست دا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاوتوچۆدا لە رێگای نێوان کەرکوک – بەغدا و بە دیاریکراوی لە نێوان قەزای داقوق و تازەخورماتوو، پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەچێ گیانی لەدەست دا.
عەباس عەبدولخالق، هاوڵاتییەکە و شایەتحاڵی رووداوەکەیە، بە 964ی وت، “ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە خێرایی لێی دەخوڕی و لە پڕا لەسەر جادەکە بە خێرایەکی زۆر لایدا و دواتر دیسانەوە هاتەوە سەرجادەکە و دواجار کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و بووە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی.
وتیشی، راستەوخۆ چووین سەر رووداوەکە و هەوڵمان دا شۆفێرەکە رزگار بکەین، بەڵام بەهۆی سەختی رووداوەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەدا، شۆفێرەکە خەڵکی خورماتووە و بە تەنیا لە ناو پاسەکەیدا بوو، لە باشوورەوە بەرەو باکوور رێگای کەرکوک – بەغدا دەچوو.
ههڵمهتى پۆلیس بۆ سهر ماتۆڕسكیله بێزاركهركانى دوزخورماتوو دهستیپێكرد
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا