پانۆراما

وانەبێژان لە هەڵەبجەوە تا چەمچەماڵ گردبوونەوە

964+
ژووری هەواڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وانەبێژانی هەڵەبجە، سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین و چەمچەماڵ گردبوونەوە و وەک هەمیشە داوای دامەزراندنی هەمیشەییان کرد.

964 لە پانۆرامایەکدا قسە و داواکارییەکانیانی خستەڕوو.

یەکێک لەوان لە گەرمیانەوە وتی، “لە ژمارە نایەت ئەوەندە گردبووینەتەوە، بەڵام بەرپرسان بێباکن و گوێمان پێنادەن”.

یەکێکی تر وتی، شەش ساڵە وانەبێژە و مووعاناتیان زۆرە، “مامۆستای فەرمی مووعاناتی هەیە جا وەرە ئێمە دەبێت چۆن بین؟”.

964 دەزانێت، ژمارەی وانەبێژان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاترە لە 35 هەزار مامۆستا.

حکومەتی هەرێم نزیکەی 10 ساڵە دامەزراندنی بەشێوەیەکی گشتی وەستاندووە و لەجیاتیدا، زۆربەی جارەکان، بە گرێبەست کارمەندی نوێ بۆ فەرمانگەکانی وەردەگرێت.

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا وانەبێژان گردبوونەوە

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا وانەبێژان گردبوونەوە