سبەی هەڵمەتێکی فراوان بۆ گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستاکە ئەنجامدەدرێت

964+

فەهمی نەبی

بڕیارە سبەی یەکشەممە تیمێکی گەڕانی فراوان بۆ تەرمی ئەو مامۆستایە بەڕێوە بچێت کە رۆژی هەینی لە ئاوی بۆگدی سنووری کۆیە خنکا.

رۆژی هەینی دوو رووداوی خنکان لە سنووری کۆیە تۆمارکران، یەکێکیان لە تەق تەق و ئەوەی دیکەیان لە ئاوی بۆگد بوو.

گۆران ئەحمەد سماقە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، “دوو تیمی بەرگری شارستانی کۆیە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەو مامۆستایە و کەسوکارەکەی دەڵێن، بەیانی داوامان لە تیمی دیکەش کردووە بۆ ئەوەی بەشداربن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی”.

دووەم شەوە ئاوی دوکان دەگیرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوی بۆگد کەمبێتەوە و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە هەبێت.

ئارام محەمەد، ئەو گەنجە ته‌مه‌ن 28 ساڵییه‌ى دوێنێ خنکا، خەڵکی شاری سلێمانییە و مامۆستای وانەبێژ بوو له‌ سنوورى قه‌زاى پێنجوێن.

ئەمساڵ لە سنووری هەرێمی کوردستان 80 کەس لە ئاودا خنکاون.

گەڕان بە دوای مامۆستا خنکاوەدا بەردەوامە

گەڕان بە دوای مامۆستا خنکاوەدا بەردەوامە

ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە

ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە