بەهای دینار بەرز دەبێتەوە و کێشەی دەفتەری پاسپۆرتیش چارە دەبێت
964+
ژووری هەواڵ
– له رێگهى چهندین تیم و بهلهمهوه، گهڕان به دواى دۆزینهوهى تهرمى ئهو مامۆستایه بهردهوامه، كه دوێنێ ههینى له ئاوى گوندى بۆگد له سنوورى قهزاى كۆیه خنكا, مامۆستاکە خەڵکی سلێمانیە و لە قەزای پێنجوێن مامۆستای وانەبێژ بووە.
– سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە له نهۆمی 16ـی پرۆژهیهكی نیشتهجێبوون له سلێمانی، كرێكارێك كهوته خوارهوه و گیانی له دهستدا، بەوەوە تا ئەمساڵ تا ئێستا 34 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.
– وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتووەتە بەغدا و لەم هەفتەیەوە بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت.
– ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، لە پلانیاندایە تا دوو هەفتەی دیکە، ماوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ 20 کاتژمێری رۆژانە زیادبکەن.
– وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی، گەشبینە بەوەی نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزێت.