ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وا ته‌واو فێنكه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌شی پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گۆڕانكارییه‌كی باش به‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رمادا هاتووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە، كه‌ به‌ گشتی كه‌شه‌كه‌ به‌ره‌و فێنكییه‌.

هه‌روه‌ها خێرایى با مام ناوەند دەبێت، ( 10 – 20 ) كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا و ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و باكووری رۆژئاوایه‌.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كان مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تره‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئه‌مڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37
سلێمانی: 35
دهۆک: 36
کەرکوک: 38
هەڵەبجە: 37
زاخۆ: 36
سۆران: 35
حاجی ئۆمەران: 25
گەرمیان: 40.

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کە...

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا دەگونجێن