رێگەی نێوان هەولێر و خەبات قیرتاو دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

پارێزگای هەولێر دەستیکرد بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی نێوان هەولێر – خەبات، هەرچی ئامێر و کەرەستەی پێویست هەیە بردویەتیە شوێنی پرۆژەکە و شەقامەکە چەکدەکەن.

پرۆژەکە پێویستی بە بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دینار هەیە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر تەرخاندەکرێت.

شارەوانیی هەولێر شەش بڕیاری دەركرد

شارەوانیی هەولێر شەش بڕیاری دەركرد

درێژی رێگەکە شەش کیلۆمەتر و 200 مەترە و پانیەکەی 12 مەترە.

ئەمڕۆ هەینی 15.9.2023، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پرۆژەکە بەسەرپەرشتی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی ھەولێر و بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت.