زەڕایەن نۆبەرەی هەناری هێنایە بازاڕەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەگوێرەی عادەتە کوردەوارییەکە بێت، هەنار پاش 15 رۆژی دیکە تامەکەی خۆشتر دەبێت، بەڵام فرۆشیارێک لە زەڕایەن هەشت ساڵە وەک یەکەم کەس رکابەری هێنانە بازاڕی هەنار دەکات، پێش فرۆشیارەکانی هاوڕێی.
ئەمرۆ هەینی 15.9.2023، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە ناحیەی زەڕایەن، فرۆشیارێک 20 سندوق هەناری هێناوەتە بازاڕەوە، کە نزیکەی 350 کیلۆیە، محەمەد رەئوف فرۆشیارەکەیە، ئەو بە 964ـی وت، “لە بەیانییەوە نزیکەی 70 کیلۆم لە هەنارەکە فرۆشتووە و خەڵکێکی زۆر دەیکڕن”.
یەک کیلۆ هەنار بە دوو هەزار دینار دەفرۆشێت، کە لە ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە بەرهەمهێنراوە، بەوتەی ئەو فرۆشیارە بێت، رەنگی هەنارەکە سوورە و تامی مزرە، وتیشی، “ئەم تامەش مشتەری تایبەتی خۆی هەیە”.
محەمەد رەحیم، هەشت ساڵە وەک یەکەم فرۆشیار رکابەری هێنانە بازاڕی هەنار دەکات، پێش 15 رۆژ لە پێگەشتنی و دەیەوێت ئەو رکابەرییە بۆ ساڵانی داهاتووش لە دەستی خۆی بمێنێتەوە.