بۆچی هەندێ جار تەرمی خنکاوەکان درەنگ لە ئاودا دەدۆزرێنەوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

بۆچی تەرمی هەندێک کەس دوای خنکان لە ئاودا درەنگ دەدۆزرێتەوە؟ 964 لە رێگەی پسپۆڕێکی بەرگری شارستانییەوە وەڵامەکەی وەرگرتووەتەوە.

“ئەو ئاوەی کەسەکانی تێدا دەخنکێن رۆڵ لە زوو یان درەنگ دۆزینەوەی لاشەی کەسی خنکاودا دەگێڕن، بە جۆرێک هەتا قووڵتر و فراوانتر بێت رەنگە دۆزینەوەکە زیاتر دوابخات”، ئەوە قسەی ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانییە بۆ 964.

بە وتەی ئەو پسپۆڕەی بواری فریاکەوتن، “کەسی خنکاو هەتا هەموو جەستەی پڕ ئاو نەبێت سەرئاو ناکەوێت و هەندێ جار لە کاتی سەرئاوکەوتنیشدا، ئاوەکە جەستەی خنکاوەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگوازێتەوە”.

دەشڵێت، “هەندێ ئاو ژێربەردی گەورە و ئەشکەوتیان تێدایە و رەنگە زۆرجار لاشەکە بچێتە ئەو شوێنانە و ئاسان نادۆزرێتەوە، ئەوە جگە لەوەی جەستە تا جەستەش کاریگەری لەسەر زوو سەرئاوکەوتن یان درەنگ دەرکەوتنەوەی هەیە”.

ئەمساڵی 2023 ئامارەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان بەرز بوون، بەجۆرێک لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا نزیکەی 70 کەس لە ئاودا خنکان.

تەرمی شەهرام 48 کاتژمێرە لە زێی بچووکدایە

تەرمی شەهرام 48 کاتژمێرە لە زێی بچووکدایە