لە سلێمانی

لە بەردەم سینەماکان کەسێک کوژرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کۆڵانی سینەماکانی سلێمانی تەقە لە کەسێک کرا و گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێت، “ئەوی کەسەی تەقەی لێکراوە دەستگێڕ بووە”.

رووداوەکە کاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 15.9.2023 روویداوە، سامان نادر بەڕێوەبەری یەکەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە 964ـی وت، “تیمەکانی ئێمە چوون بە دەم رووداوەکەوە، تەرمی کوژراوەکەیان بۆ پزیشکی داد گواستووەتەوە”.

لەبارەی ناسنامەی کەسەکە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی تەنیا ئەوەی وت، “کە لە رەگەزی نێرە و بە رەچەڵەک کوردە، هەروەها تەمەنی 62 ساڵە”.

964 پەیوەندی بە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە، بەگوێری سۆراغێك، “تەقەکەرەکە پاش ئەنجامدانی کارەکەی هەڵاتووە و تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە دەربارەی هۆکاری رووداوەکە”.

تەرمی ژنێک لە سەرچناری سلێمانی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە

تەرمی ژنێک لە سەرچناری سلێمانی بە کوژراوی دۆزراوەتەوە