خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە

پەیمانگەیەکی پیشەیی بۆ دەرچوانی پۆلی 9 کرایەوە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، ئەمساڵ پەیمانگەیەکی پیشەیی لەشاری هەولێر دەکرێتەوە، کە خوێندن تیایدا پێنج ساڵ دەبێت و بەزمانی ئینگلیزی دەبێت، پێوەری وەرگیران لەسەر بنەمای نمرەی زمانی ئینگلیزی پۆلی نۆ دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارەیداوە، بەگوێرەی بڕیارەکە ساڵی یەکەم خوێندن تەنیا زمانی ئینگلیزی دەخوێنێت و قوتانی لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی دەتوانێت داواکاری پیشکەش بکات.

ئەو بەشانەی لەو پەیمانگەیە بڕیارە بخوێندرێن، هەریەکە لەبەشی کۆمپیوتەر ئای تی، گرافیک دیزاین، ژمێریاری بازاڕ و بازاڕکردنی ئۆنڵاین و گروپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری.

لەو پەیمانگایە تەنیا 80 قوتابی وەردەگیرێن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت منداڵی مامۆستاکەی ئەو پەیمانگەیە بەدەر لە مەرجەکان وەردەگیرێن و هەر پۆلێک 16 قوتابی تێدا دەبێت.

دەرچووی پۆلی 9 لەرێگەی ئەو یوزەرنەیم و پاسۆردی وەریگرتووە لەرێگەی پلاتفۆرمی ئی -وانە دەتوانن ئەو بەشە هەڵبژێرێن کە خواستیان هەیە وەربگیرێن.

لەهەر پۆلێکی پەیمانگەکە 16 قوتابی دەخوێنن، پرۆگرامی خوێندنەکە Pearson Wider World دەبێت.