قوشتەپە خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

964+

ئەحمەد شەمزین

قەزای قوشتەپە ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو شارەوانی ئەو قەزایە دوو کەندی گەورەی خاوێن کردووەتەوە.

عەبدولقادر خۆشناو بەڕێوبەری شارەوانی قوشتەپە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “ساڵی رابردوو قوشتەپە یەکێک بوو لەو ناوچانەی زەرەمەندی لافاو بوو، نامانەوێ کارەساتی رابردوو دوبارە بێتەوە، هەردوو کەندی شارەوانی و کەندی مزوری پاک کرانەوە”.

یەکێکی دیکە لەو پڕۆژانەی شارەوانی ئەو قەزایە کردوویەتی قیرتاوکردنی کۆڵانەکان و رێکخستنەوەی ئاودێرییە و تاوەکو 400 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخانکردووە.

یوسف محەمەد ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەكەیە بە 964ی وت، بەشی هەرە زۆری پڕۆژەکان کارەکانیان تەواو بووە، لە مانگی 11 تەواو دەبێت.

قوشتەپە لە 10.5.2023 بووەتە قەزا و سەربە پارێزگای هەولێرە و 65 گوند لەخۆدەگرێت، لە قەزای قوشتەپە هەریەکە لە کۆمەڵگەی کاوە، کۆمەڵگەی مزوری و کۆمەڵگەی گرتک و رۆست هەیە.

هەولێر بۆ وەرزی باران ئامادەکاری دەکات

هەولێر بۆ وەرزی باران ئامادەکاری دەکات

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی