دیمه‌نێكی به‌ڕێوه‌چوونى خوله‌كه له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر .... وێنه: راگه‌یاندنى چاكسازى
له چاکسازى گەورانى هەولێر تیمی فریاكه‌وتنى خێرا دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى چاكسازیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت، له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر تیمی فریاكه‌وتنى خێرایان دروست كردووه بۆ هه‌ر رووداوێكی كتوپڕ كه له‌و چاكسازییه‌دا رووبدات.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر، خولێكی راهێنانى فریاكه‌وتنى خێرا بۆ به‌شێك له كارمه‌ندان كرایه‌وه، نوێنه‌رى داواكارى گشتى و به‌رپرسی هێزى جێبه‌جێكار و بەرپرسی مەشق و خولەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، له خوله‌كه ئاماده‌بوون و وانه‌یان ده‌وتووه.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی چاكسازیى كۆمه‌ڵایه‌تى به 964ـى راگه‌یاند ، له ماوه‌ى رابردوودا 20 فه‌رمانبه‌رى نوێیان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه چاكسازییه‌كاندا، تایبه‌ت بكرێن به كارى فریاكه‌وتنى خێرا.
دواى 30 ساڵ نووسینگه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى كه‌سی له دادگاكان كارا ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 4000 کەس له‌هه‌رێمى كوردستان حوکم دراون
وتیشی “له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر تیمی فریاكه‌وتنى خێرا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رووداوه كتوپڕه‌كان دروستكراوه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، یه‌كه‌مجاره ئه‌و تیمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى دروست ده‌كرێت و پێویستیشه له چاكسازییه‌كانى دیكه‌ى سلێمانى و دهۆكیش هه‌بن .