پۆلیسی سلێمانی “ساختەچییەکی” دەستگیر کرد
964+
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد، کە لە لایەن دادگای بابلەوە داواکرابوو.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023 بڵاوی کردووەتەوە، بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی بابلەوە بەدەست گەیشتووە و ئەوانیش لە رێگەی پۆلیسی نووسینگەی نەهێشتنی ساختەکارییەوە کەسەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە، کە بە مادەی 295 لە یاسای سزادانی عێراقی داوا کرابوو.
پۆلیس ئاشكراشی کردووە، پەڕاویان بۆ تۆمەتبارەکە کردووەتەوە و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان دەینێرنەوە دادگای بابل.
مادەی 295 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە ساختەکاری، سزاکەی بەندکردنە لە نێوان 24 کاتژمێر بۆ پێنج ساڵ.