پێپ گواردیۆلا گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر سیتی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دابڕابوو.
یانه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئێكس وێنه و ڤیدیۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی “فه‌یله‌سوف”ی بڵاوكرده‌وه.
هالاند و گواردیۆلا باشترینی ئه‌وروپان
مانچێسته‌ر سیتی شه‌ممه‌ی داهاتوو له پرێمه‌رلیگ رووبه‌ڕووی وێستهام ده‌بێته‌وه له گه‌ڕی پێنجه‌می خوله‌كه‌دا.
گواردیۆلای راهێنه‌ری ئیسپانی، له دوو یاریی رابردووی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پشتی ئه‌نجام دا.
له ماوه‌ی رابردوودا خوانمان لیلۆ یاریده‌ده‌ری گواردیۆلا، تیپه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.