سبەی له‌ دهۆك 100 هەلی کار رادەگەیەندرێت

964+
هێڤی دێوالی – دهۆک

بۆ جاری دووەم زانکۆی پۆلیتەکنیک لەگەل ژمارەیەک رێکخراو و کۆمپانیا پێشانگای هەلی کار دەکەنەوە و سبه‌ى 100 هه‌لی كار راده‌گه‌یه‌نن.

سبەی پێنجشەممە، پێشانگای هەلی کار لە هۆڵی چالاکییە پەروەردەییەکانی رۆژئاوا، بۆ ماوەی یەک رۆژ دەکرێتەوە و زانکۆی پولیتەکنیکیش سەرپەرشتی ده‌كات .

سەرکەفت رەشید ، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیک بە 964ـی وت، ئه‌و 100 هەلی کاره‌ بۆ دەرچووانی زانکۆ لەلایەن 40 کۆمپانیا و رێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە رادەگەیەندرێت.

بە تەواوبوونی کارگەیەک لە چەمچەماڵ 500 هەلی کار دەڕەخسێ...

بە تەواوبوونی کارگەیەک لە چەمچەماڵ 500 هەلی کار دەڕەخسێت

وتیشی “دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن لە کاتژمێر 10ـى سه‌رله‌بەیانی تا چواری ئێوارە، سیڤی پێشکەش بکەن.

یه‌كه‌مین پێشانگاى هه‌لی كار كه‌ زانکۆی پولیتەکنیک لە دهۆك كردییه‌وه‌، ساڵی 2019 بوو و لەگەڵ رێکخراوی NRC ئه‌نجامى دا.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی کار 10 هەلی کار بۆ خەڵکی سلێمانی رادەگەیەنێت

وەزارەتی کار 10 هەلی کار بۆ خەڵکی سلێمانی رادەگەیەنێت