لە پارێزگای دهۆک سێ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکران

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە پارێزگای دهۆک سێ حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراون و 50 حالەتیش گومانلێکران .

ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، تا ئێستا سێ حاڵەت لە سنووری پارێزگای دهۆک تومارکراون، دوو حاڵەتیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، ئەو نەخۆشانە چارەسەریان بۆ کراوە و باری تەندروستیان جێگیرە و لە نە خۆشخانە نەماون.

وتیشی، 50 نەخۆشیش گومانی کۆلێرایان لێ دەکرێت و بەڵام تا ئێستا پشکنینیان دەرنەچووە.

بەپێی زانیاریەکانی 964 لیژنەیەک پێکهێنراوە لە پارێزگای دهۆک بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا و لە ئەمڕۆوە دەست بە گەڕان و پشکنین دەکرێت لە بازاڕ و سەرجەم خواردنگەکاندا.

لیژنەکە بڕیاری داوە لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە لە خواردنگەکاندا جگە لە خەیار و تەماتە هیچ جۆرە سەوزەیەکی تر دابنرێت، وەک رێگرییەک لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆلێرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی