لە سلێمانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
964+
دیلان محەمەد
ئەمڕۆ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 دەستیپێکرد، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی بەشێک لە قوتابخانەکان بایکۆتیان کردووە.
پەیامنێری 964 چووەتە ئامادەیی سلێمانی کوڕان و لەوێ خوێندکران و مامۆستایان و میوانەکانیان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.