بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دەدا

بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی عێراق کارەساتە

964+

پێشەوا محەمەد

بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری لە بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی عێراق دەدات و بە “کارەسات” ناوی دەبات.

عەلی رەزا قوڕەیشی، بەڕێوەبەری بەرنامەکە لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 12.9.2023 بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراقی راگەیاندووە، ئاوی ژێرزەوی عێراق بۆ راگرتنی هاوسەنگیی ژینگە زۆر گرنگە و بەکارهێنانی بەو جۆرەی ئێستا هەیە، کارەساتی بەدواوە دەبێت.

وتوشیەتی، “دەکرێت ئەو ئاوە بۆ کاری کشتوکاڵی و هەر شتێکی دیکە بەکاربهێندرێت، بەڵام رێگری لە بەفیڕۆچوونی زیاد لە پێویستی بگیرێت”.

رۆژنامەکە ئاوی ژێرزەوی عێراقی بە شەش ملیار مەتر سێجا خەمڵاندووە.

“عێراق چەندان ساڵە بە کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنێت و پێویستە رێگەچارەی وەک ریسایکلینی ئاو بگرێتەبەر”، عەلی رەزا قوڕەیشی وای بە رۆژنامەکە وتووە.

عێراق بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان تەکنەلۆژیای ئاو...

عێراق بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکان تەکنەلۆژیای ئاودێری دادەمەزرێنێت