پرۆژه‌یاسای یه‌كخستنی وه‌رزشی عێراق ئاماده‌یه و كوردستان ره‌تیكردووه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشەممە ئه‌یاد بنه‌ییان یه‌كێك له راوێژكارانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وەرزش، كۆپییه‌كی پرۆژه‌یاسای یه‌كخستنی وه‌رزشی عێراقی راده‌ستی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی وه‌رزش و لاوان و یاسایی په‌رله‌مانی عێراق كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كوردستانه‌وه ده‌ڵێت، هێشتا دەستنووسە و پرۆژه‌یاسا نییه، له كوردستانیشه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌یاد بنه‌ییان، كه یه‌كێكه له راوێژكارانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وه‌رزش، ئه‌مڕۆ له فه‌یسبوكی خۆی پۆستی كردووه، كه (كۆپی كۆتایی) پرۆژه‌یاسای یه‌كخستنی وه‌رزشی عێراقی داوه‌ته هه‌ریه‌كه له چیایی ته‌یموور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان و رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێننه‌وه و دیراسه‌ی بكه‌ن و پاشان ببرێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆ و په‌سند كردن.
ئه‌یاد بنه‌ییان له ماوه‌ی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه گفتوگۆی یاساكه‌یان كرد.
له باره‌ی پرۆژه‌یاساكه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به 964ی وت، “ئه‌وە ده‌ستنووسه و هێشتا نه‌بووه به پرۆژه‌یاسا و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیشه‌وه ره‌زامه‌ندی ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌دراوه، له هه‌رێمی كوردستانیشدا ره‌تكراوه‌ته‌وه و پێی رازی نین”.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، “نه‌ك هه‌ر له كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵمپیی عێراق و به‌شێك له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراقیشەوە ره‌تكراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته وه‌رزشییه‌كانی عێراق بخرێته ژێر ده‌ستی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانه‌وه، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵ نییه”.
هه‌فته‌ی رابردوو له به‌رنامه‌ی 1 به 1ی تۆڕی 964 گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و یاسایه كرا و د.دیار كه‌مال مامۆستای زانكۆی سلێمانی له به‌رنامه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی پرۆژه‌یاساكه بۆ وه‌رزشی كوردستان و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێم.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بۆ 964 قسه‌ی كرد، رایگه‌یاند، په‌یامیان بۆ سه‌رۆكی هه‌ردوو لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان و یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناردووه، كه یاساكه له كوردستان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، پڕۆژه‌یاساكه به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه، كه سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان سه‌باره‌ت به وه‌رزشی عێراق له به‌غدا و له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه بێت، جگه له‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵی به دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمی فیدراڵی نه‌داوه و وەک هەر شارێکی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.