لە ماڵێک خۆی حەشاردابوو

تۆمەتباری کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیر کرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی سێ هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیر کرا، پۆلیسیش دەڵێت بکوژ پێشمەرگەیە و دانیشتووی سنوری قەزای پشدەرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.9.2023، پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی سێ کەسەکەی قەڵادزێ هەڵهاتبوو بۆ سنووری کۆڕێ لە شەقڵاوە، لەوێ لەنێو ماڵێکدا دەستگیر کراوە.

ناسنامەی تۆمەتبارەکە لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا بووە و لە قەزای شەقڵاوە لەنێو ماڵێک خۆی حەشارداوە.

تۆمەتبارەکە، کە لەدایکبووی ساڵی 1994ـە، لەلایەن پۆلیسی کۆڕێ و ئاسایشی سنورەکە دەستگیر کراوە و لەلای ئەوان دەستبەسەرە.

“چاوەڕوان دەکەین تۆمەتباری ناوبراو رادەستی هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین بکرێتەوە”.

ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی شوێنی رووداوەکە و بۆئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت”، پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین وا دەڵێن.

ته‌رمی سێ كوژراوه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ره‌وانه‌ی سلێمانی ...

ته‌رمی سێ كوژراوه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ره‌وانه‌ی سلێمانی كران