ته‌رمێك له‌ زه‌وییه‌كی كێڵدراودا دۆزرایه‌وه‌ و جاڵجاڵۆكه‌ داره‌كانی دهۆكی نه‌هێشت

964+

ژووری هەواڵ

– لە ئەمڕۆوە هەرکەس بچێتە ناو بانکەکان و داوای پارە بکات، پێی دەڵێن بە دینار دەتەوێ باشە، ناتەوێ نییە.

– سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، جوتیارێک لە تەقتەق ئێسک و پروسکی پیاوێکی لەناو زەویەکەیدا دۆزیوەتەوە و جارێ کەس نازانێت مەسەلە چییە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسی تەقتەق، کاتی گیان لەدەستدانی ئەو رووفاتە بۆ نزیکەی کۆتایی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە.

– ژمارەیەک لە دارەکانی سەنتەری شاری دهۆک وشکبوون، ئەندازیارێکی بەڕێوبەرایەتی پارکەکانی ئەو پارێزگایەش دەڵێت، “جاڵجاڵۆکە هۆکارەکە بووە”.
بەپێی زانیارییەکانی 964، زیاتر لە 300 دار لە شەقامەکانی ناوەندی شاری دهۆک وشکبوون.

– هێزەکانی پاسەوانى سنووری سەر بە سوپای عێراق، کەسێکیان دەستگیر کرد کە بە نیازبووە بە شێوەی قاچاغ 24 کیلۆ زێڕ بهێنێتە نێو هەرێمی کوردستان.