رۆبیالێس بووە قوربانیی ماچێک. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ماچه‌كه‌ی هێرمۆسۆ سه‌ری رۆبیالێسی خوارد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ماچه‌كه‌ی لویس رۆبیالێسی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له ده‌می جینی هێرمۆسۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی ئیسپانیا، بووه ژه‌هری مار و رۆبیالێس دواجار كۆڵی دا و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه، ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه و چیتر ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.
رۆبیالێس له ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی مۆندیالی ژنان له لایه‌ن ئیسپانیا، باوه‌شی به یاریزانانی تیپه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرمۆسۆ زۆر گه‌رموگوڕ بوو، ماچی ناو ده‌میشی كرد، ئه‌مه بووه هه‌ڵا له‌سه‌ری و سه‌ری خوارد، فیفا بڕیاری راگرتنی رۆبیالێسی دا و له ناو ئیسپانیاشدا داوای دوورخستنه‌وه‌یان كرد، دواجاریش خۆی به‌ده‌سته‌وه دا و وازی هێنا.