نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە

دەیویست لە بەغداوە بێت بۆ هەولێر بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بێ رووداوی هاتوچۆ تێنەپەڕی، لەسەر رێگای کەرکوک بۆ هەولێر رووداوێکی هاوتوچۆ روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە بەدیاریکراوی لەنزیک گوندی یارمجەی سەر بە ناحیەی پردێ بوو، پێکدادانەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆ و بیکاشۆیەک بووە.

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی پردێ بە 964ی وت، شۆفێری جێب لاریدۆکە گیانی لە دەستداوە و سەرنیشنەکەی تەنیشتی بریندار بووە، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلی بیکاشۆیەکەش بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، شۆفێری جێب لاریدۆکە و سەرنیشینەکەی خەڵکی پارێزگای بەغدان و بەنیاز بوون بەرەو هەولێر بڕۆن، تەرمەکە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستد...

سێ ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی