زیدان. فۆتۆ: X
زیدان مه‌شقی ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی، به‌ربژێره بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا.
جگه له زیدان، نایگلسمانی راهێنه‌ری لاوی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند راهێنه‌رێكی دیكه به‌ربژێرن بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی مانشافت.
ئه‌ڵمانیا دوای شكستی به‌رامبه‌ر ژاپۆن له یارییه‌كی دۆستانه به 1-4 گۆڵ، هانز فلیكی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئه‌ڵمانیا خۆی بۆ یۆرۆی 2024 ئاماده ده‌كات، كه هه‌ر خۆیشی میوانداریی ده‌كات.
ئه‌ڵمانیا سبه‌ی سێشه‌ممه له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا یاریی ده‌كات.