فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بە قوتابیانی خوێندنی کوردی کەرکوک دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
لە سبەینێ دووشەممەوە بۆ ماوەی شەش رۆژ قوتابیانی دەرچووی 12ـی بنەڕەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان دەتوانن فۆڕم بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم پڕبکەنەوە.
ئەمساڵ چوار هەزار و 500 دەرچوو دەتوانن ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە.
شێرزاد سەعید، بەرپرسی نووسینگەی خوێندنی باڵای هەرێم لە کەرکوک بە 964ـی وت، “یەکجار فۆڕم بۆ دەرچوانی خولی یەکەم و دووەم دابەش دەکرێت، ئەوانەی لە خولی دووەمدان و نمرەکانیان نەهاتووەتەوە هەر دەبێ فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، چونکە دەرفەتی تریان نییە و دواتر کە نمرەیان وەرگرتەوە لەسەر فۆڕمەکە بۆیان تۆمار دەکرێت”.
ساڵی رابردوو 800 قوتابی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیرابوون.