جۆرێكی دیكه‌ى پڵنگ له‌ قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وتووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تا ئێستا ته‌نیا پڵنگی جۆرى جاگوار له‌ سنوورى قه‌ره‌داغ بینراوه‌ و وێنه‌شیان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ قسه‌ى قایمقامی قه‌زاى قه‌ره‌داغ جۆره‌ پڵنگێكی دیكه‌ش له‌ سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه‌ و پێی ده‌ڵێن پڵنگی فارسی .

پێشتر، جه‌لال شێخ كه‌ریم، وه‌ك ژینگه‌دۆستێك، له‌ باره‌ى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و پڵنگانه‌ به‌ 964ـی وتبوو “چوار دانه‌ پڵنگ له‌ ناوچه‌كانى چیاى سه‌گرمه‌ و قۆپی قه‌ره‌داغ هه‌ن”.

پڵنگه جاكواره‌كان لە قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وتنه‌و...

پڵنگه جاكواره‌كان لە قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌

به‌ قسه‌ى ئه‌و، جۆرى ئه‌و پڵگانه‌ش له‌ ئه‌وروپا پێیده‌ڵێن جاگوار، ته‌نیا له‌ كوردستان و ئێران و هیندستان و ئه‌فغانستانیشدا هه‌ن.

به‌ڵام هه‌رچى ره‌ئوف كه‌مال، قایمقامی قه‌زاى قه‌ره‌داغە، كه‌ قسه‌ى بۆ 964 كردووه‌، له‌ سنووره‌كه‌یاندا جۆرێكی دیكه‌ى پڵنگ تۆمار كراوه‌ به‌ ناوى پڵنگی فارسی.

ده‌شڵێت “ژماره‌یه‌كی زۆرى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوی له ‌سنووره‌كه‌یاندا هه‌ن به‌ تایبه‌تیش له‌ قۆپی قه‌ره‌داغ، به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌گمه‌نن، له‌وانه‌ش پڵنگه‌كان”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ساڵى پار ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانى زانكۆى ئه‌مه‌ریكی له‌ سلێمانى سمینارێكیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانى قه‌ره‌داغ سازكرد و تێیدا باس له‌و ئاژه‌ڵه‌ ده‌گمه‌نانه‌ كراوه‌.

ئاشكراشی ده‌كات كه‌ جگه‌ له‌و جۆره‌ پڵنگه‌، ورچیش له‌ قۆپی قه‌ره‌داغ بیندراوه‌.

به ‌قسه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ سنوورى قۆپی قه‌ره‌داغ ده‌ژین، ئه‌و پڵنگانه‌ ته‌نیا له‌ ناو قۆپییه‌كان و ناو شاخ و ئه‌شكه‌وته‌ سه‌خته‌كاندا ده‌ژین، له‌ ئاوه‌دانییه‌كان نزیك نابنه‌وه‌.

کچە پارێزەری پڵنگەکانی کوردستان بۆ خەڵاتێکی جیهانی بە...

کچە پارێزەری پڵنگەکانی کوردستان بۆ خەڵاتێکی جیهانی بەربژێرە