عێراق نازناوی پاڵەوانیەتی کیک بۆکسینگی عەرەبی بەدەستهێنا

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتی بۆکسینگی وڵاتانی عەرەب لە شاری سلێمانی کۆتایی هات و هەڵبژاردەی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

لە رۆژانی 7 تا 9ـی ئەم مانگە و لە هۆڵی کۆلێژی زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانیەتی کیک بۆکسێنی وڵاتانی عەرەب بۆ ئاستی پێشکەوتوانی کوڕان و کچان کۆتایی هات کە بە بەشداری هەڵبژاردەکانی عێراق، میسر، مەغریب، جەزائیر، تونس، ئەردەن، فەڵەستین، سوریا، یەمەن و مۆریتانیا بوو.

هاوبیر عەبدوڵا راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە 964ـی وت، پاڵەوانیەتییەکە ئاستێکی بەرزی هەبوو، گشت رکابەرییەکان سوودی زۆری لێ وەرگیرا.

وتیشی، یاریزانانی عێراق لە هەموو ئاستەکان رکابەری بەهێزیان کرد، کوردەکانیش توانیان بوونی خۆیان بسەلمێنن.

دوای بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکە هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنی عێراق لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لەسەر ئاستی یاریزانە کوردەکانیش، ئاوات حسێن لە کێشی 54 کیلۆگرامدا پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد.

پاڵەوانیەتی کیک بۆکسێنی عەرەب لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پاڵەوانیەتی کیک بۆکسێنی عەرەب لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پێداچوونەوە: توانا نەقی