لە 35 هەزار دارستانی دەستکرددا

نزیکەی چوار ملیۆن دار چێندراون

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا 35 هەزار دارستانی دەستکردی دروست کردووە، کە نزیکەی چوار ملیۆن داریان تێدایە.

وەزارەتەکە دەڵێت، پلانی دروستکردنی دارستانی دەستکرد لە ستراتیژی درێژخایەنیاندایە و بەردەوام دەبن لە سەری.

هەڵکەوت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ زۆر گرنگی بەو دارستانانە دەدات و بەردەوام لە هەوڵی فراوانکردن و زیادکردنیاندایە، “چونکە ئەوانە سیی هەرێمی کوردستانن”.

وتیشی، “لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکان بوونیان هەیە و پێویستە هاوڵاتیانیش بە گرنگییەوە ئاگاداریان بن و بیانپارێزن”.

وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێت رێگری لە وشکبوونی داری دارست...

وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێت رێگری لە وشکبوونی داری دارستانەکان بکات