گەشتی هەواڵەکان لە سلێمانیەوە

لە هەولێریش 10 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لە شاری هەولێریش 10 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە.

گوندی بەڕۆژ لە ناحیەی وەرتێ لە زەمانی باب و باپیرانیانەوە تاوەکو ئێستا بۆ ئاودێریکردنی رەزوباغەکانیان کاتژمێر بەکارناهێنن.

شارەوانی کفری دوای شەش ساڵ بیناکەی رادەستی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە تا بکرێت بە سەنتەرێک بۆ توشبووانی ئۆتیزم.

لە سبەینێ یەکشەممەوە هەڵمەتی رشاندنی ئاژەڵەکانی گەرمیان دەستپێدەکات و ڤێتێرنەری گەرمیانیش دەڵێت، بۆ رێگریکردنە لە تای خوێنبەربوون.

مامۆستایه‌كى كورد له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت، بۆ یه‌كه‌مجار توانیویانه‌ كۆرسی زمانى كوردى، لە زانکۆی هارڤاردى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌نه‌وه‌، ده‌شڵێت شێوه‌زارى كوردییه‌كه‌ سۆرانییه‌ و تایبه‌تمه‌ندیشه‌ بۆ خوێندکارانی دکتۆرا.