کوردانە
ئایا شیعری دوو دانە دوو هی قازی محەمەدە؟
964+
ژووری هەواڵ
زۆر کات لە راگەیاندنەکان و سۆشیاڵ میدیا هۆنراوەی دوو دانە دوو بەناوی پێشەوا قازییەوە بڵاو دەکرێتەوە، لای بەشێک لە خەڵکیش هەر وا رۆشتووە.
بەڵام لەراستیدا ئەم هۆنراوەی نەک هی قازی موحەممەد نییە بەڵکو لە سەردەمی ئەودا ئەم هۆنراوەیە هەر بوونی نەبووە قازی موحەممەد شاعیر نەبووە و هیچ هۆنراوەیەکی نەنووسیووە هەروەها هیچ تۆمارێکی دەنگیشی بەردەست نییە.
ئەی هی کێیە ئەم شاکارە؟
خاڵە نادر قازی
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی قازییە
دوای ماوەیەک لە رووخانی کۆماری کوردستان رۆژێک لە مەهاباد ئەم هۆنراوەیە دەربارەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەنووسێت و دواتر لە دیوانی هەواری شیعر بڵاوی دەکاتەوە
بۆ یەکەمجار خاڵە قازی لە 2ی رێبەندان لە ساڵیادی درووستبوونی کۆماری کوردستان لە کۆیە ئەم شیعرە دەخوێنێتەوە.
بۆتان لە بەرنامەی کوردانەی ئەم جارە بە تێروتەسەلی باسی چیرۆی هاتنەبوونی ئەم شێرەتان بۆ دەکات.