پەرلەمانتارێکی عێراق: جیاوازی نێوان هەرێم و بەغدا نزیکەی شەش ترلیۆن دینارە

964+

پێشەوا محەمەد

جیاوازی و ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا نزیکەی شەش ترلیۆن دینارە و ئەوەش هۆکاری رێکنەکەوتنی ئەو دوو لایەنەیە. ئەوە قسەی پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ 964.

ئەمڕۆ شەممە 9.9.2023 لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە بە 964ـی راگەیاند، جیاوازی نێوان هەرێم و بەغدا پێنج ترلیۆن و 800 ملیار دینارە و بووەتە هۆکاری ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا.

وتیشی، “بەغدا دەڵێت هەرێم ئەو پارەیەی خەرج کردووە و ئێمەش لە شایستە داراییەکانی نیوەی دووەمی ئەمساڵ لێی دەبڕین، چونکە لە نیوەی یەکەمدا هەرێم پشکی زیاتری وەرگرتووە، بەڵام هەرێم دەڵێت ئەوەی خەرجی کردووە دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینارە و دان بە پێنج ترلیۆن و 800 ملیار دینارەکەی دیکەدا نانێت”.

ئاماژەی بەوەش دا، وەزیری دارایی عێراق پێیڕاگەیاندوون هەرێم داتای راستیان سەبارەت بە خەرجییەکانیان نادەنێ.

هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق بانگهێشتی پەرلەم...

هەردوو وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن