هەواڵ
دەنگۆ: چوار بنکەی سەربازی تورکیا لە برادۆست بۆردومان کران
964+
ژووری هەواڵ
دەنگۆیەکی بەهێز هەیە چوار بنکەی سەربازی تورکیا لە سنوری برادۆست بە “درۆن” کرابێتنە ئامانج.
ئاسۆ وەرتی پەیامنێری 964 دەڵێت، پەیوەندی بە خەڵکی گوندەکانی ئەو سنورە کردووە، ئەوان وتوویانە گوێیان لە دەنگی درۆن بووە و بینیویانە کە چوار بنکەی سەربازی تورکیایان لەناو خاکی هەرێم بۆردومان کردووە.
گوندنشینەکان وتوویانە، دوای هێرشی درۆنەکان، لەسەر زەوییەوە تەقەش لە بنکەکان کراوە.
باسیان لەوەشکردووە، ئاگر لە بنکەکان بەرزبووەتەوە و هێشتا دانەمرکاوەتەوە.
تا ئێستا نازانرێت زیانە گیانییەکان چۆن و چەندن.