وەزارەتی ئەوقاف کێشەی میلاکی هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم کێشەی مامۆستای میلاکی هەیە و ژمارەی مامۆستا ئایینییەکانی کەمترە لە نیوەی مزگەوتەکان.

964 لە وەزارەتی ئەوقافەوە دەزانێت، لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار مزگەوت بوونیان هەیە، بەڵام دوو هەزار و 700 مامۆستای میلاک هەن و هەزار مامۆستای خۆبەخشی ئایینیش هەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، بەهۆی کەمی میلاکەوە لە سێ هەزار و 338 مزگەوت وتاری هەینی دەخوێندرێتەوە.

“بەردەوام لە لایەن مامۆستایانی ئایینییەوە داوای دامەزراندمان لێ دەکرێت و ئێمەش پێویستمانە و نووسراومان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بەهۆی راگرتنی پڕۆسەی دامەزراندنەوە هیچ دامەزراندنێکی نوێ ناکرێت”، ئەوەش قسەی نەبەز ئیسماعیلە.