دادەبەزێت
گەرما بەنیازە نەمێنێت
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما یەک دوو پلە دادەبەزن، بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەش و هەوا خۆشتر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیان دەبێت بە 41 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش لە هەمووی فێنکترە و تاوەکو 28 پلە دەڕوات.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی هەموو رۆژێک ئەم داتایانە بڵاودەکاتەوە.
چەند رۆژێک بوو پلەکانی گەرما بەرزبووبوونەوە.
ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریکرد.