بە مانگێک دەگات
شەقامێک بۆ مەخمور بەڕێوەیە
964+
بەهرە محەمەدئەمین
شارەوانیی مەخمور شەقامێکی نوێ بۆ شارۆچکەکە دروست دەکات.
شەقامەکە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکات و وێستگەی کارەبای مەخموریش بە شەقامی سەرەکی مەخمورەوە دەبەستێتەوە.
وەزارەتی شارەوانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتوە، گوژمەی تەرخانکراوی پرۆژەکە 241 ملیۆن دینارە و تەنیا مانگێک دەخایەنێت.