20 دۆنم پووش و پاوانی سوتاند و دەستگیر کرا

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ناحیەی بنگرد کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە دەستی هەبووە لە سوتاندنی 20 دۆنم پووش و پاوانی ناوچەکە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگرێک لە سنووری ناحیەی بنگرد دروست بوو، لەگەڵ تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ 964 وتی، “ئەو کەسە لە گوندی سێدەر ئاگرەکەی کردووەتەوە و دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە ئەو کەسەیان دەستگیرکرد”.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، “بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەمساڵ چەند کەسێک بەهەمان هۆکار دەستگیرکراون”، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەکەیان بکات.

ناحیەی بنگرد دەکەوێتە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی.

24 کاتژمێرە ئاگر لە ناحیەی بنگرد کەوتووەتەوە

24 کاتژمێرە ئاگر لە ناحیەی بنگرد کەوتووەتەوە