پێشەنگای نێکست ستێپ لە سلێمانی دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ پێنجەشەممە، پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ بەتیەکگەیشتنی دەرچوانی 12ـی ئامادەیی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات.
پێشانگاکە لە کاتژمێر 10:00 بەیانی دەست پێ دەکات و رۆژرکانی 7-8-9ـی ئەم مانگە بە کۆمەڵێک چالاکی جیاوازەوە لە کارگەی کلتوری سلێمانی بەردەوام دەبێت.
سەرجەم دەرچوانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن بەشداربن بێ بەرامبەر لە پێشانگاکەدا.
ئەڤین قادر سەرپەرشتیاری پێشەنگای نێکست ستێپ بە 964ـی وت، زیاتر لە 20 زانکۆ و پەیمانگا بەشدارن، خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرن و بزانن چی بەشێک هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی چوار ساڵی خوێندنیان پسۆری تیادا وەربگرن.
وتیشی، لە پێشانگاکەدا چەندان وۆرکشۆپ و سیمنار و پانێڵ بەڕێوە دەچێت و چالاکی جۆراوجۆری تری تیادا دەکرێت.
964 سپۆنسەری میدیایی پێشەنگاکەیە و سەرجەم چالاکییەکانی ناو پێشانگاکەش رووماڵ دەکات.